دیمهنێكى كاتى بهڕێوهژوونى خوله‌كه بۆ سێ خێزان...وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر.
خولى راهێنانیان بۆ به‌ڕێوه‌چوو
له هه‌ولێر سێ خێزان ده‌بنه به‌خێوكارى جێگره‌وه بۆ سێ منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر چه‌ند خێزانێك ئاماده‌كراون بۆئه‌وه‌ى منداڵى بێسه‌رپه‌رشت به‌خۆیانه‌وه بگرن و بۆیان ببنه خێزانى جێگره‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خولێكی راهێنان بۆ ئه‌م خێزانانه به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر به‌شێكی تایبه‌ت به منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن تیمى تایبه‌ته‌وه كارى چاودێری و په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنیان ئه‌نجام ده‌درێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى بوونى ئه‌م منداڵانه له‌و به‌شه، سستمى خێزانى جێگره‌وه بۆ ئه‌و منداڵانه جێبه‌جێكراوه بۆئه‌وه‌ى هه‌ر خێزانێك داوایان بكات پێیان بدرێت.
ئه‌مجاره سێ خێزان ده‌بنه به‌خێوكارى جێگره‌وه بۆ سێ منداڵ و له‌لایه‌ن بەرێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی ھەولێر به‌شدارى خوله‌كه‌یان پێكرا.
سێ خێزانه‌كان پێشتر ناوی خۆیان تۆمارکردبوو تا ببن بە بەخێوکاری جێگرەوە .
یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر، به 964ـى راگه‌یاند بوو، به‌ئاسانى ئه‌م منداڵانه راده‌ستى ئه‌م خێزانانه ناكه‌ن و پێویسته ماوه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش مانگ له‌ناو خولى راهێناندا بن تا ئه‌وكاته‌ى دڵنیا ده‌بنه‌وه كه ده‌توانن وه‌كو پێویسته منداڵه‌كان به‌خێوبكه‌ن و ببنه جێگره‌وه‌یان.
وتیشی “نزیكه‌ى 70 فۆڕم به‌و خێزانانه پڕده‌كرێته‌وه و چه‌ندین مه‌رج رێنماییان له‌سه‌ر داده‌ندرێت بۆئه‌وه‌ى منداڵه‌كه به‌وپه‌ڕى ته‌ندروستییه‌وه له‌ناو ئه‌و خێزانانه بمێنێته‌وه”.
هه‌ر منداڵێك راده‌ستى هه‌ر خێزانێك بكرێت، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكارى به‌رده‌وامى منداڵه‌كه و خێزانه‌كه‌ش ده‌كرێت و لیژنه‌یه‌كی چاودێریش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام سه‌ردانى ئه‌و منداڵانه له‌لاى خێزانه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئامارێك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێری كۆمه‌ڵایەتى به 964ـى داوه له‌ماوه‌ى ساڵى 2024 دا ته‌نیا دوو منداڵی بێسه‌رپه‌رشتیان راده‌ستى خێزانى جێگره‌وه كردووه و ئه‌مساڵ ئه‌م سێ منداڵه راده‌ست ده‌كه‌ن.