هێنانە خوارەوەی ئاڵای نەتەوەیەكگرتوەكان بەبۆننەی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریاوە
نەتەوە یەكگرتووەكان بە 25 ملیۆن دۆلار کۆمەکی توركیا و سووریا دەکات
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریكردنی بریندار و لێقەوماوەكانی سوریا و توركیا 25 ملیۆن دۆلار تەرخانکردووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، لەسەر زاری بەرپرسانی ئەنجومەنی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، نەتەوە یەكگرتوەكان 25 ملیۆن دۆلار بە دوو وەجبە دەداتە توركیا و سوریا.
پارەكە لەرێگەی هەژماری بانكی رێكراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەدرێتە هاوڵاتیان و لەقۆناغی یەكەمیشدا بە بەهای پێنج ملیۆن دۆلار كەلوپەل و پێداویستی رادەستی لێقەوماوەكان دەكرێت.
ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە، نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاڵای سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوەكە تا نیوە دەهێنرێتە خوارەوە وەک هاوسۆزییەک بۆ کارەساتی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا.
بەپێی ئامارەكان لە بوومەلەرزەكەی توركیا و سووریادا هەشت هەزار 400 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 37 هەزار كەسیش برینداربوون.