" بۆمبەکە تازە نییە و کۆنە"

بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی داودە بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە


سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی داودەی سنووری قه‌زاى خورماتوو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا تەقییەوە و تەنیا زیانی مادی لێکەوتەوە
رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان هەردوو گوندی قەڵا و شۆراو له‌ سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌ روویداوه‌.

وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە بە 964ـی وت، هاوڵاتییەکە لە خورماتووە و سەردانی زەوییە کشتوکاڵییەکەی کردووە ، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆمبێکی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە.
وتیشی “هاوڵاتییه‌كه‌ به‌ سووكى بریندار بووه‌ و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و ئۆتۆمبێلەکەشی زیانی زۆری پێگەیشتووە”.
به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌، بۆمبەکە تازە نییە و کۆنە، بەو پێیەی ناوچەکە کەوتووەتە نێوان بۆشایی ئەمنی و نزیکە لە مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش.
ناوچەی داودە لە سنووری خورماتوو زیاتر لە 40 گوندی لەسەرە و تا ئێستا بەشێکیان مەترسی ئەمنیان لەسەرە و جارجاره‌ لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام تا ئێستا وه‌ك پێویست به‌ تەواوی پاکنەكراوەتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن