وۆركشۆپی مامۆستایانی ئایینی هەڵەبجە
“بیری توندڕەوی ئایینی لە دەرەوە هاوردەی كوردستان كراوە”
+964
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
ئەمڕۆ 12.2.2025 لە وۆرکشۆپێکدا لە ھەڵەبجە کە لەلایەن یەکێیی زانایانی ئایینی لقی ھەڵەبجەوە رێکخرابوو، 50 مامۆستای ئایینی بەشداربوون باس لە ھۆکار و لێکەوتەکانی بیری توندڕەوی و وتاری توندوتیژ لەلایەن مامۆستایانی ئایینەوە کرا.
عەبولحەمید فەرەج، سەرۆکی لقی ھەڵەبجەی یەکێتیی زانایانی ئایینی بە 964ی وت:” ئەو بیرە توندوتیژەی کە لە بەشێک لە وتاری مامۆستایانی ئایینیدا دەبینرێت، نە پەیوەندی بە ئایینی ئیسلامەوە ھەیە و بە پەیوەندیشی بە کولتووری کوردییەوە ھەیە، ئەوەی ھەیە ھاوردەکراوی ھەندێک وڵاتە”.
وتیشی، ئیشی مامۆستای ئایینی نییە خەڵك بخاتە بەهەشت و دۆزەخەوە، ئیشی مامۆستای ئایینی ئەوەیە هیدایەت و رێنمایی باشی خەڵك بكات.
ئەحمەد محەمەد، مامۆستای ئایینی بە 964ی وت: “ھۆکاری توندوتیژی و توندڕەوی لە وتاری بەشێک لە مامۆستایاندا، بۆ تێنەگەیشتن لە دەقە پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام دەگەڕێتەوە، چونکە ھەر خودی وشەی ئیسلام مانای ئاشتی دەگەیەنێت”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا