لە گەرمیان
پاکێجی داشکاندن بۆ فێستیڤاڵی بازاڕ ریکخراوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
شەشەمین فێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیان دەستپێکرد و گەشتوگوزاریش پاکێجی داشکاندنی تایبەتی بۆ گەشتیاران ئامدەکردووە تا بێن و هەم سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن و هەمیش بە ناوچەی گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی گەرمیان ئاشنا ببن.
پشتیوان محەمەد، بەڕێوەبەری کاروباری ھونەری لە گەشتوگوزاری گەرمیان بە 964ـی وت، لە رێگەی پاکێجی داشکاندنی %30 بۆ %50 لە رێستۆرانت و هۆتێلەکانەدا ئامادەکراوە، چونکە دەمانەوێت زۆرترین گەشتیار بھێنینە فێستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار لەماوەی پێنج رۆژی فێستیڤاڵەکە.
وتیشی، مەبەستمانە لە رێگەی ئەم پاکێجەوە گەشتیاران زیاتر شارەزای ناوچەی گەرمیان ببن و بتوانن بە ئاسانی شوێنی مانەوەی خۆیان هەڵبژێرن و ئاسانتر ناوچە گەشتیاری و کەلەپورییەکانی بدۆزنەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر