"بێ منەت بیخۆن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆراكى هه‌ولێر ده‌ڵێت ئه‌و برنجه‌ى دابه‌شكراوه بێ عه‌یبه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
برنجێك له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكى مانگانه له‌هه‌ولێر دابه‌شكراوه، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى به‌دوایدا بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه خراپبووه و بۆنی لێدێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراكى هه‌ولێر ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت برنجه‌كه‌یان لێناوه و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیشی ده‌خۆن و ده‌ڵێن بێمنه‌ت بیخۆن و بێ عه‌یبه.
ده‌نگۆى خراپبوونى ئه‌م برنجه له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، گوایه خراپبوونه‌كه‌ى به‌هۆى بۆنه‌كه‌یه‌تى.
یاخى نادر، له راگه‌یاندنى بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر، به 964ـى راگه‌یاند، برنجه‌كه ئۆرۆگواییه و هیچ عه‌یبێكی نییه، ته‌نانه‌ت له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌شكراوه و كه‌س گله‌یی لێ نه‌بووه.
وتیشی، “ئه‌وانه‌ى ئه‌م ده‌نگۆیه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌بوایه پێشتر به ئێمه بڵێن، كه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بێ سه‌رچاوه ده‌نگۆكه بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
روونیشیكرده‌وه، برنجه‌كە به سروشتى خۆى بۆنێكی هەیە، به‌ڵام دواى كوڵاندنى بۆنه‌كه‌ى نامێنێت و ده‌شڵێت، له‌مساڵدا ئه‌وه دووه‌مجاره دابه‌ش ده‌كرێت و جاری یه‌كه‌م هیچ هاوڵاتییه‌ك گله‌یی لێی نه‌بووه”.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كیش، كه بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه هەر بابەتێکی خۆراک کە دەگاتە کۆگاکانی خۆراکی هەولێر، پشکنینی بۆ دەکرێت و دەنێردرێتە کۆنتڕۆڵی جۆری لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەڵگەی پشکنینەکانی بەغدا و هەرێم هەیە و بڵاوی دەکەنەوە.
ده‌شڵێت “ئەگەر 100% بۆ خواردن نەشێت و تەندروست نەبێ، دەگەڕێندرێتەوە کۆگاکانی بەغدا و وەرناگیرێت ” .