هەروادێ و بەرز دەبێتەوە

لە دوێنێوە هەر مسقاڵێکى زێڕ نزیکەى 5 هەزار دینار بەرز بووەتەوە

964+

وریا فەتاح

رۆژ بەڕۆژ نرخى زێڕ لە بازاڕەکان بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆش جارێکى دیکە بەرەو بەرزبوونەوە  و هەر مسقاڵێکى زێڕ نزیکەى پێنج هەزارى چووەتەسەر.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕى جیهانیدا یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2909 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەرمەبناى ئەو نرخە، سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 702 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 644 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 615 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 527 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

بەپێى بەدواداچونى دیسکى ئابورى 964، لە 2025 دا هەر مسقاڵێکى زێڕ سەروو 50 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەى، بەشێوەیەک رۆژانە هەر مسقاڵێکى زێڕ زیاتر لە 1000 دینار دەچێتە سەر نرخەکەى.

لە ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێکى زێڕ 50 هەزار دینارى بەرز بووە...

لە ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێکى زێڕ 50 هەزار دینارى بەرز بووەتەوە