800 خێزانى لێده‌ژیت
به‌فربارین له چیاى شنگال ده‌ستپێكرد و دۆخى ئاواره‌كانیش خراپه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌فربارین له چیاى شنگال ده‌ستیپێكرد و ئه‌و خێزانه ئاوارانەى له كه‌مپه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌م چیایاش ده‌ژین له دۆخێكی خراپدان، سه‌رۆكى تیمێكی خۆبه‌خشیش ده‌ڵێت، به‌شێكیان پێویستیان به خێمه و نه‌وتى سپی هه‌یه.
له كه‌مپی سه‌رده‌شتى سه‌ر چیاى شنگال 800 خێزانى ئاواره ماوه‌ى 10 ساڵه له‌وێ ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، زۆرینه‌یان خه‌ڵكی ناحیه‌ى گردعوزێرن، به‌ڵام به‌هۆى فه‌رامۆشكردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئێستا له دۆخێكی خراپی ژیان كردندان.
عه‌لى شه‌مۆ، چالاكوان و به‌رپرسى گرووپى نوورەنگ له كه‌مپى سه‌رده‌شت، كه ماوه‌ى نۆ ساڵه خزمه‌ت به‌و كه‌مپه ده‌كات، به 964ـى راگه‌یاند، پێش به‌فر و باران بارینیش دۆخى ئه‌م خێزانه ئاوارانه خراپ بووه، ئێستاش كه به‌فر ده‌بارێت دۆخیان خراپتر بووه.
وتیشی “چەند خێزانێك له‌و كه‌مپه زۆر پێویستیان به خێمە هەیە و به گشتیش ته‌واوى خێزانه‌كان پێویستیان به نه‌وتى سپییه”.
وه‌كو گرپی نووڕه‌نگ بانگه‌وازیان بۆ چه‌ندین رێكخراوی مرۆیی كردووه بچن به هانایانه‌وه به‌ڵام ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و رێکخراوانه وه‌ڵامیان نه‌بووه.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانى عێراق ته‌نیا 200 خێزانى له‌و كه‌مپه گه‌ڕانده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى بڕى چوار ملیۆن دیناره‌كه‌شیان پێبدات، بۆیه ئه‌وانه‌ى ئێستاش له‌و كه‌مپه ماون ناتوانن سوودمه‌ندى ئه‌و چوارملیۆنه بن بۆیه فه‌رامۆشكراون.
له رۆژى 3.8.2014 كاتێك چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر قه‌زاى شنگال و قه‌تلوعامێكی زۆرى خه‌ڵكه‌كه‌یان كرد، ئه‌م هاوڵاتیانه‌ى ناحیه‌ى گردعوزێریش له ترسی قه‌تلوعام كردن ماڵه‌كانیان به‌جێهێشت و له‌و كه‌مپه‌ى سه‌ر چیاى شنگال نیشته‌جێ بوون.