گرافیک :964+
سه‌لاجه و ته‌باغ و ته‌له‌فزیۆن
وه‌زاره‌تى كار چەند پێداویستییەک ده‌داته ئاواره گه‌ڕاوه‌كانى شنگال
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق بڵاویكرده‌وه، ده‌ستیان به لیستى ناوى ئه‌و خێزانه ئاوارانه كردووه كه له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه قه‌زاى شنگال و ئه‌وانیش وه‌ك هاوكاریكردن چه‌ند پێداویستییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه له قۆناغى یه‌كه‌مدا هاوكارى 250 خێزانى ئاواره‌ى گه‌ڕاوه بۆ شنگال ده‌كرێت.
كه‌لوپه‌له‌كان بریتین له سه‌لاجه‌یه‌كی ستوونى، ته‌باغى غاز و شاشایه‌كی پلازما.
داوا له‌و سه‌رۆك خێزانه گه‌ڕاوانه كراوه ئه‌وانه‌ى ناویان له لیسته‌كه‌دایه، سبه‌ى دووشه‌ممه 10.2.2025 كاتژمێر 10:00ـى سه‌رله‌به‌یانى سه‌ردانى نووسینگه‌ى شنگالى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن و ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاخود كارتى نیشتمانیش له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
مه‌رجێكیى بۆ ئه‌و خێزانه ئاوارانه داناوه كه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ى ناوی له لیسته‌كه دایه خۆى ئاماده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى پێداویستییه‌كان.