40 ئۆتۆمێل گیریانخواردبوو

لە دوێنێوە 100 هاوڵاتی لەناو بەفرەکەی پرژێ رزگار کراون

964+

ژووری هەواڵ

لە سەیرانگای پرژی بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر، 10 ئۆتۆمبێل و 35 هاوڵاتی گیریانخواردبوو، لەدوای رۆژێک مانەوە لەو شوێنە، رزگار کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9.2.2025، بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە کە نزیکەی 35 هاوڵاتی و 10 ئۆتۆمبێل شەوی رابردوو لەبەر رێژەیەکی زۆری بارینی بەفر و سەختی رێگا، لە شوێنە گەشتیارییەکە ماونەتەوە و گیریان خواردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە زیاتر لە 10 تیم دەرچوون بۆ شوێنی مەبەست.

“کارمەندەکانمان دوای کارکردنی چەند کاتژمێرێک سوپاس بۆ خوا توانرا تەواوی گەشتیارەکان بەسەلامەتی رزگار بکرێن”، بەرگریی شارستانیی سۆران وا دەڵێت.

رۆژی شەممەش، 65 هاوڵاتی دیکە لە سەیرانگای پرژێ رزگار کراون و 30 ئۆتۆمبێلیش هێنراونەتە خوارەوە.

پرژە یەکێکە لە ناوچە گەشتیاریەکانی باڵەکایەتی، بەهۆی ئەوەی بەفرێکی باشی لێ دەبارێت خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکات و زوو زووش گەشتیاران لەوێ گیر دەخۆن بەهۆی بەفر و بەستنی رێگە.

65 گەشتیار لە ناو بەفری پرژێ رزگار کران

65 گەشتیار لە ناو بەفری پرژێ رزگار کران