شارەوانيی سیتەک:

لە یەک هەفتەدا ریکلامەکانی تونێڵی پێشرەو لانەبەن خۆمان بۆتان لادەبەین

ژێوار خدر

ئەوانەی لە تونێڵی پێشڕەو لە سلێمانی ریکلامیان داناوە، ماوەی یەک هەفتە مۆڵەتیان هەیە بۆ لابردنی ریکلامەکان، ئەگەر لانەبرێن شارەوانی لایان دەبات.

شارەوانیی ناحیەی سیتەک، ئەمڕۆ یەکشەممە 9.2.2025 لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکاتەوە کە تابلۆی ریکلامیان بە شێوەی زیادەڕۆیی داناوە، لە تونێلی پێشڕەو تا بازگەی سیتەک و رێگەی دووکانیان، لە ماوەی هەفتەیەکدا ریکلامەکانیان لابەرن.

دەشڵێت، هەرکەسێک ریکلامەکان لانەبات، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و خۆیان بۆیان لادەبەن.