بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ش ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت دابین ده‌كات
كۆمپانیایه‌ك بێ به‌رامبه‌ر ئۆتۆمبێل به خێزانه‌كان ده‌دات گه‌شت و سه‌یرانى پێبكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رانیه كۆمپانیایه‌ك كه كارى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێلیش نییه، كه‌چی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و خێزانانه دابین ده‌كات كه ئۆتۆمبێلیان نییه و ده‌یانه‌وێت گه‌شت و سه‌یرانى پێبكه‌ن، خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت، پێنج ئۆتۆمبێلیان بۆ سوودوه‌رگرتنى خێزانه‌كان ئاماده‌كردووه.
گروپی کۆمپانیاکانی بەرەکەت، كه كارى سه‌ره‌كى دروستكردن و فرۆشتنى نانى تیرییه ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌م كاره‌یه‌وه هاوكاری خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بكات.
وشیار ئیبراهیم، خاوه‌نى کۆمپانیاکه به 964ـى وت، ده‌یانه‌وێت له‌م رێگایه‌وه هاوكاری و یارمه‌تى پێشكه‌ش به خێزانه‌كان بكه‌ن به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى ئۆتۆمبێلیان نیه.
وتیشی “ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى به خێزانه‌كان ده‌درێت، بەبێ هیچ مەرجێکەن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه گه‌شت یان سه‌یرانى پێ ئه‌نجام بده‌ن و دواتر بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌دواى ئه‌وان خێزانێكی دیكه‌ش سوودى لێوه‌ربگرێت”.
جۆری ئۆتۆمبێلەکانیش زۆربه‌یان پیکابی مۆدێل 2006 بۆ 2009 ن .
له ساڵى 2018 ش كارێكیان وایان كرد به‌ڵام ئه‌وكات به‌و به‌رفراوانییه نه‌بوو ته‌نیا یه‌ك ئۆتۆمبێلیان بۆ یارمه‌تیدانى خێزانه‌كان ئاماده‌كردبوو.
ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تیش بۆ نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه له سنوورى رانیه دابینبكه‌ن بۆئه‌وه‌ى هاتوچۆیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له شارى سلێمانى پێبكرێت، وشیاریش ده‌ڵێت “له‌داهاتوویه‌كى نزیك ئه‌م ئۆتۆمبێله دابین ده‌كه‌ین و 24 كاتژمێریش له ئاماده‌باشی دا ده‌بێت”.