بۆ مەبەستی رووپێوییە

دانیشتوانی دارەتوو سبەی درۆنتان بینی مەترسن 

964+

توانا نەقی

سبەینێ و بۆ چەند رۆژێک درۆن بە ئاسمانی ناحیەی دارەتووەوە دەبێت و شارەوانیش دەڵێت مەترسن مۆڵەتی ئەمنی هەیە.

سەرۆکایەتی شارەوانی دارەتوو داوا لەهاوڵاتیان و دانیشتووانی ناحیەی دارەتوو دەکات هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەرامبەر ئەو درۆنەی سبەی رۆژی دووشەممە و رۆژانی داهاتوو لە ئاسمانی دارەتوو دەبینرێت.

دەشڵێت، درۆنەکە بەفەرمی مۆڵەتی فڕینی لەلایەنی ئەمنییەوە وەرگرتووە، تەنها بۆ مەبەستی رووپێوی کردنی ئەندازەیی سنووری شارەوانی دارەتوو بەکاردەهێنرێت.

شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کاردانەوەیەکی خراپ یان سەرپێچییەک بەرامبەر درۆنەکە بکرێت رێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر.

له‌مه‌ودوا درۆن بۆ پاكسازى مین به‌كارده‌هێندرێت

له‌مه‌ودوا درۆن بۆ پاكسازى مین به‌كارده‌هێندرێت