زێڕ گرانبوو و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دیناری چووەسەر – وێنە؛ ئەرشیفی 964
نرخى زێڕ بەرزە
عەیار 21 مسقاڵى بە 600 هەزار دینارە
964+
وریا فەتاح
رۆژ بەڕۆژ بەهاى زێڕ لە جیهاندا بەرز دەبێتەوە، لە هەرێمى کوردستانیش لە 40 رۆژى رابردوو نزیکەى 40 هەزار دینار چووەتە سەر هەر مسقاڵێکى زێڕ.
ئەمڕۆ کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕى زێڕە، هەرچەندە بەراورد بە ئێوارەى دوێنێ نرخى زێر دابەزیوە، بەڵام لەسەر ئاستى رۆژانە هەر بەرزە.
ئەمرۆ شەممە، یەک ئۆنسەى بە 2860 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەرمەبناى ئەو نرخە، سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 685 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 628 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 600 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 515 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، لەسەرووى هەموویانەوە خاوبوونەوەى گرژییەکان و دواتر سەپاندنى پێناسەى گورمرگى بەسەر کەنەدا و مەکسیک لەلایەن ئەمەریکاوە.
کۆتا رۆژى ساڵى رابردوو لە 31.12.2024 نرخى زێڕ بەم شێوەیە بوو:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 643 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 590 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 563 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 483 هەزار دینارە.
![]()
نرخى زێڕ زیاتر بەرز بووەوە
لە 2024 دا، زێڕ سودى گەورەى وەرگرت لە گرژییەکان و زیادکردنى سوودى بانکى لە ئەمەریکا، بە شێوەیەک یەک ئۆنسەى بۆ نزیکەى 3 هەزار دۆلار و بەڕێژەى 25% بەرز بووەوە.