عەیار 21 بە 588 هەزارە

نرخى زێڕ زیاتر بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕى زێڕە، هەرچەندە بەراورد بە ئێوارەى دوێنێ نرخى زێر دابەزیوە، بەڵام لەسەر ئاستى رۆژانە هەر بەرزە.

ئەمرۆ شەممە، یەک ئۆنسەى بە 2798 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەرمەبناى ئەو نرخە، سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 672 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 616 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 588 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 504 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، لەسەرووى هەموویانەوە خاوبوونەوەى گرژییەکان و دواتر سەپاندنى پێناسەى گورمرگى بەسەر کەنەدا و مەکسیک لەلایەن ئەمەریکاوە.

لە ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێک زێڕ سەروو 20 هەزار بەرز بووەتە...

لە ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێک زێڕ سەروو 20 هەزار بەرز بووەتەوە