جێگیرکردنى کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆیى لە چوارڕیانەکانى هەولێر...وێنە: هاتوچۆى هەولێر
لە کاتژمێر 12ـى ئەمشەوەوە
کامێڕاى چواڕریانەکانى هەولێر سەرپیچییەکان تۆمار دەکەن
964+
وریا فەتاح
لە کاتژمێر 12ـى ئەمشەوەوە، کامێراکانى تۆمارکردنى سەرپێچى لە چوارڕیانەکانى هەولێر دەکەونەکار.
لە 10 رۆژى رابردوودا بەشێوەى تێست کاریان کردووە
بەپێى ئاگادارییەکى هاتوچۆى هەولێر بێت، ئەم شەو دوای کاتژمێر 12، کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر, لە 15 چوارڕییانى ناو هەولێر، دەکەونەکار و سەرپێچییەکانى تیژڕۆیی تۆمار دەکەن.
کامێراکان ئەم سەرپێچیانە تۆمار دەکەن:
١- نەوەستان لە گڵۆپی سوری ترافیک لایت .
٢- لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کە ڕێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی گڵوپی ترافیک لایت سەوزە.
٣- زیاتر هاتنە پێش و تێپەراندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە گڵوپی ترافیک لایت سورە .
٤-ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رێڕەوی کراوەی سوڕانەوەی دەستەڕاستی ترافیک لایتەکان دەوەستن.
کامێراکان 10 رۆژە لە 15 چوارڕیانى هەولێر بەشێوەى تێست دەستیان بەکارکردن کردووە، بەڵام لە کاتژمێر 12ـى ئەمشەوەوە، سەرپێچییەکان لە تۆمارى سزاکانى هاتوچۆ، تۆمار دەکەن.
لیسى ئەو 15 چوارڕیانەى کامێراکانى لێ جێگیرکراون: