لە شەو و رۆژی رابردوودا

لە سەنگاو زۆرترین و لە سیدەکان کەمترین باران باریوە

964+

شۆڕش قادری

لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بارانبارین لە ناوچەی سەنگاو بووە و لە سیدەکانیش کەمترین باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە خشتەیەکدا رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی خشتەکە لە ناوچەی سەنگاوی پارێزگای سلێمانی بڕی 52.3 ملم باران باریوە و لە سیدەکانی ئێدارەی سۆرانیش تەنیا 2 ملم باران باریوە، چونکە ئەو ناوچەیە کوێستانییە و زیاتر بەفر باریوە.

دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، ئەم دوو رۆژەش لە هەندێک ناوچە بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

وێنەیەکی خشتەی رێژەی بارانبارینی شەو و رۆژی رابردوو لە خوارەوە:

لە سەنگاو زۆرترین و لە سیدەکان کەمترین باران باریوە