لە 11یەمین رۆژی مانگرتنیاندا

مانگرتووان چارەسەرە پزیشکییەکان رەتدەکەنەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە 11یەمین رۆژدا مانگرتووان وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەتدەکەنەوە و دەڵێن، “یان مردنێکی شکۆمەند یان جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان بە سەربەرزی”.

ئەم هەڵوێستەی مانگرتووان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی حکومەت بە فەرمی بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەهاتووە و هیچ وەڵامێکییان نەدراوەتەوە.

هەرچەندە ئەو تیمە پزیشکییەی لەوێن دەڵێن، وەرنەگرتنی چارەسەرە سەرەتاییەکان مەترسی بۆ سەر ژیانی مانگرتووان دروست دەکات، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر وەرنەگرتنی و دەڵێن، “ئەگەر مردین ئۆباڵمان لەئەستۆی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقە”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

10ـیەم رۆژی مانگرتنە و باران ناوخێمەکەی تەڕ کردووە

10ـیەم رۆژی مانگرتنە و باران ناوخێمەکەی تەڕ کردووە