زنجیر ببەستن بۆ ئەوەی تووشی کارەسات نەبن

شەختە و بەستەڵەک ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگاکانی سۆران دروست کردووە

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی بەفربارین و سەرما و سۆڵەوە، بەستەڵەک لە چەند رێگایەکی ئیدارەی سۆران دروست بووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە، بۆیە شۆفێران وریا بن و بەبێ زنجیر خۆ لەو رێگایانە مەدەن، بۆ ئەوەی بەدوور بن لە رووداوەکانی هاتوچۆ.

خۆسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت، “بەهۆی بەفربارین و سەرمای شەوی رابردوو، شەختە و بەستەڵەک لە رێگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ دروست بووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە”.

“لە بەیانی زووەوە تیمەکانمان سەرقاڵی پڕژاندنی خوێ بە جادەکانن و تا چەند کاتژمێرێکی تر بەستەڵەکی رێگاکە دەتوێتەوە و هاتوچۆ لە رێگاکان ئاسایی دەبێتەوە”، خۆسرەت سادق وای وت.

داوایشی لە شۆفێران کرد، لەم کاتەدا و لە وەرزی سەرمادا هەمیشە زنجیریان پێ بێت، بۆ ئەوەی کە رێیان کەوتە ئەو جۆرە شوێنانە، پەکیان نەکەوێ و بەدوور بن لە کارەسات و رووداوەکانی هاتوچۆ.

دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لە چەند شوێنێک بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە.

بەفر لە زینی وەرتێ و ئیدارەی سۆران هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی س...

بەفر لە زینی وەرتێ و ئیدارەی سۆران هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی سەخت کردووە

بەفر دەبارێ.. قایمقامی پێنجوێن: ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ن...

بەفر دەبارێ.. قایمقامی پێنجوێن: ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبووە