ئیتر وریا دەرگا ناکاتەوە

ئۆفێسى NRT داخراوە و کلیلەکەى لاى وریایە

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

ئۆفێسى NRT لە هەڵەبجە داخراوە و کلیلەکەشى لاى وریا حەمەکەریمە، پەیامنێرى هەڵەبجەى کەناڵەکەش دەڵێت، ئیتر وریا دەرگا ناکاتەوە.

دواى ئەوەى بەیانى ئەمڕۆ، لە رووداوێکى هاتوچۆدا وریا حەمەکەریم، بەرپرسى ئۆفێسى هەڵەبجەى ئێن ئارتى بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەست دا، ئێستا دەرگاى ئۆفێسەکە داخراوە و کلیلەکەى لاى وریایە.

بە وتەى، جوتیار قادر پەیامنێرى هەڵەبجەى ئێن ئارتى، رۆژانى رابردوو دەهاتن و لە دەرگایان دەدا و وریا دەرگاکە دەکردەوە، بەڵام وەک ئەوەى جوتیار باسى دەکات،”ئیتر وریا دەرگا ناکاتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وریا حەمەکەریم، بە مەرگیشى قاچاخچێتییەکى ئاشکرا کرد

وریا حەمەکەریم، بە مەرگیشى قاچاخچێتییەکى ئاشکرا کرد