رێگەپێدان لە ئەوقاف وەرگرن

“قورئانخوێندن و چالاكی ئایینی بۆ كەسانی بیانی رێگەپێدراوە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كوردستان بڵاویكردەوە رێگریی لە كەسانی بیانی نەكراوە لە كوردستان قورئان بخوێنن، یان چالاكی ئایینی بكەن، بەڵام پێویستە رێگەپێدانی پێویست وەربگرن.

وەزارەتی ئەوقاف ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.2.2025 لە روونكردنەوەیەكدا بە ناوی وتەبێژی وەزارەتەكەوە، ئاماژەی بەوە داوە، ‎”سەبارەت بە دەنگۆی رێگریکردن لە چالاکی ئایینی و قورئانخوێندن بۆ کەسانی بیانی، بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە، کە چالاکی ئایینی و پێشنوێژی، یان قورئانخوێنی لەلایەن کەسانی بیانی (بە رێگەپێدانی) لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کارێکی ئاساییە، لەم رووەوە پێشوازی لە ھەر چالاکییەک لە چوارچێوەی رێنماییەکان دەکەین”.

وەزارەتی ئەوقاف هەروەها روونیدەكاتەوە، “‎ئەوەی کە رێگەپێدراو نییە، ئەو بەڕێزانە پێشوەختە پێویستە (مۆڵەت) لە وەزارەت داوا بکەن، تا رەزامەندی وەربگیرێت، هەروەک لە هەموو وڵاتانیش بەم شێوازەیە، ئەمەش پارێزگاریکردنە لە شوێنێکی پیرۆز کە مزگەوتە”.

مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەکرێن بە ...

مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەکرێن بە هەمیشەیی