دووى دیکەش بێسەروشوێنن
لە بۆردومانەکەى ماوەت سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
964+
وریا فەتاح
دژەى تیرۆرى کوردستان رایدەگەیەنێت، لە بۆردوومانەکەى سنوورى ماوەتسێ کەس گیان لەدەستداوە و دووى دیکەش بێسەروشوێنن.
کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـی وت، لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە کاتژمێر 10:47 دەقەی ئەم بەیانییە سنووری قەزای ماوەت بۆردومان کراوە.
وتیشی، بۆردومانەکە لە دۆڵی ژاژۆڵان و کوێرەکانی و کێوی کوریس لە گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای ماوەت بووە.
لاى خۆیەوە دژەى تیرۆرى کوردستان پشتڕاستى کردووەتەوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێل و حەشارگەیەکی گەریلاکانى پەکەکەى بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووى دیکەش بێسەروشوێنن.