پشووەکەی هەرێم کێشەی بۆ قوتابیانی خانەقین دروستکردووە
+964
زینوێ حەسەن
بە هۆی بوومەلەرزەکەوەی باکور و رۆژئاوای کوردستان، حکومەتی هەرێم سێ رۆژ پشووی راگەیاند، بەڵام پشووەکە سەری لە قوتابیە کوردەکانی خانەقین شێواندووە.
یەکێک لە قوتابخانەکان لە قەزای خانەقین کە دوو دەوامی تێدادەکرێت، دەوامێکی کوردییە و سەر بە پەروەردەی گەرمیانە کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەوان سێ رۆژ پشووەکە دەیانگرێتەوە، بەڵام دەوامەکەی دیکە کە لە هەمان قوتابخانە دەوام دەکەن و سەر بە وەزارەتی پەروەردی عێراقە، سێ رۆژ پشووەکە نایانگرێتەوە.
لەو دەوامەی کە پشوو نایانگرێتەوە، سەدان قوتابی کوردی دانیشتووی خانەقین تێیدا دەخوێنن.
“حەسەن تاڵەبانی، لەبارەی پشووەکەوە بە تۆڕت964ـی وت “لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابییەکان، بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان جێبەجێکرد، .هەرچەندە بوومەلەرزەکە قەزای خانەقینی نەگرتەوە، بەڵام ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین ئەو بڕیارە پەسەند بکەین”
قەزای خانەقین، دوو پەروەردەی تێدایە و بەشێک لە قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەشەکەی دیکەی سەر بە حکومەتی عێراقە.