لە هەوڵدان هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە 

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەن بڕیارێکی تیادا درا 

توانا نەقی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوە و تیادا چەندین بڕیار درا لەسەر رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها زامن کردنی موچەی موچەخۆران لە ساڵی 2025ـدا.

لە کۆبوونەکەدا ئەوە یەکلا کراوەتەوە، داهاتی نەوتی هەرێم  دەچێتە خەزێنەی فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی داهاتی ناوخۆش بۆ بەغدا دەنێرێت.

ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی راسپارد، کە لە پەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا نەوتیە بەرهەمهێنەرەکان لە هەرێم، تا لە زووترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.

هەروەها بڕیاری پەسەندکردن و پابەندبوونی بە میلاکی سەرجەم مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2025 دا بە گوێرەی خەرجیەکان، بڕیاردرا بە پەسەندکردنی رێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازیی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری وەک لایەنی تایبەتمەند بە خانەنشینی لەسەر تاسەری هەرێم.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە هەموارکردنەوەی یاسای بوجەی عێراق دەکات و بەهەنگاوێکی گرنگی لە قەڵەمدا بە ئاراستەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کە بەهۆی راگرتنیەوە، زیانێکی زۆر بەر بودجەی گشتیی کەوتووە