"هەینی و شەممە چەقی شەپۆلەکەیە"

خانەقین 26 پلە گەرم بوو؛ بارانەکەش وا لە رێگەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

بە قسەی بەشی کەشناسی بێت، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رادەی پلەی گەرمی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە خانەقین بە 26 پلە بەرزترین رێژەی تۆمار کردووە، وە حاجی ئۆمەران تەنیا پێنج پلە بووە.

ئەو رێژانە لە کاتێکدایە، پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران دەکرێ بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کە تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5.2.2025، دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە 964ی وت، بەرزی پلەی گەرمی لە خانەقین پێنج بۆ شەش پلە بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لە کاتێکدا حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ تەنیا پێنج پلەی تۆمار کردووە و سەرما هەستی پێ کراوە.

ئەو رادەی پلەی گەرمییە لە کاتێکدایە، ئەمشەو کاریگەری شەپۆلێک لە دەریای سپی ناوەڕاست دەگاتە ناوچەکانی زاخۆ و دهۆک، دواتر بۆ هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دێت، دیلان رەشاد وتی، سەرەتا دوو بۆ سێ پلە، گەرما دادەبەزێت دواتر کاریگەری شەپۆلەکە رادەی پلەی گەرمی دیاری دەکات.

پێشبینی وایە، رۆژانی هەینی و شەممە چەقی شەپۆلەکە بێت و کاریگەری لە سەنتەری پارێزگاکان دەربکەوێ، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە وتی، ئەمشەو هەور لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێ، کاریگەری شەپۆلەکەیە و بە رێژەی جیاواز بارانی لەگەڵدایە و ناوچە شاخاوییەکانیش بەفری لێ دەبارێ.

داتای تۆمارکراوی بەرزترین پلەی گەرمی، لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە؛

+964صورة من منصة (شبكة):