"بازرگانی کردن بە مرۆڤ و سپیکردنەوەی پارە"

یەکێتی ئەوروپا راهێنانی بە نزیکەی 50 فەرمانبەری حکومەتی هەرێم کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق زنجیرەیەک خولی راهێنانی پێشکەش بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد، دەربارەی ئەوەی چۆن هۆشیاربن لەسەر رێگری کردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.

دوا خولی راهێنانی ئەم زنجیرەیە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، پێشتر لە شارەکانی دهۆک و سلێمانی رێکخرابوو، بە گشتی نزیکەی 50 فەرمانبەر راهێنراون.

لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی فەڕمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە و 964 بینوویەتی، نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق تەواو بووی زنجیرە راهێنانەکانی راگەیاند.

دەستە راوێژکارییەکە دەڵێت، لە خولی راهێنانی سێ رۆژەیی تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نشینگە، ئەفسەرانی فڕۆکەخانە، فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو، هێزەکانی ئاسایش “ئەسەییش”، و وەزارەتی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

راهێنانەکان لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، دەستەکە دەڵێت، بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکان بووە بۆ پێشکەشکردنی ڕاهێنان لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بۆ کارمەندەکانی، کە هەردوو بوارەکە بەشێکن لە بوارە سەرەکییەکانی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.

عێراق داع-شەکان دەهێنێتەوە؛ یەکێتی ئەوروپا ئامێری بۆ د...

عێراق داع-شەکان دەهێنێتەوە؛ یەکێتی ئەوروپا ئامێری بۆ دابین کرد