کارمەندەکانیش راهێنران

عێراق داع-شەکان دەهێنێتەوە؛ یەکێتی ئەوروپا ئامێری بۆ دابین کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، بە هاوکاریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامێریان گەیاندە دەست دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ پاڵپشتی و خێراکردنی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی سەلامەتی هاوڵاتیانی عێراقی، لە کەمپی هۆڵ.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێ، هاوتای ئامێرەکان راهێنانیان بە کارمەندەکانیان کردووە، کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی مامەڵە بکەن.

لەم سەروبەندەدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەرقاڵی تۆمارکردن و پشکنینی ئەمنی عێراقییەکانە کە پەیوەندییان بە ئەندامانی داعشەوە هەیە، دەیانەوێت لە کەمپی هۆڵ بگەڕێنەوە، نزیکەی 13 کیلۆمەتر لە سنوری عێراقەوە دوورن، لە پارێزگای حەسەکەی سوریا.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، ئەو پرۆسەی ناو تۆمارکردنە پێویستی بە ئامێری گونجاو هەیە لە کەمپەکەدا، وەکو سکانەری پەنجە، کامێرای دیجیتاڵی، هەروەها کۆمپیوتەری تایبەتمەند و سێرڤەر بۆ دروستکردنی داتابەیس، هەروەها راهێنان لەسەر چاوپێکەوتن و لێهاتووییەکانی کۆکردنەوەی زانیاری پێشکەش بە کارمەندەکانی دەزگاکە کراوە.

نزیکەی 45 هەزار کەس لە 50 وڵاتی جیهانەوە لە نێو کەمپی هۆڵدا دەژین، جیاواز لەوەی کەمپەکە بە تەلبەنی رووپۆشکراو بە کارەبا دەورە دراوە، تا ئێستاش، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئامادە نین هاوڵاتییەکانی خۆیان کە نیشتەجێی کەمپەکەن وەریان بگرنەوە، ئەوانە چەکدار یان خێزان و ماڵ و منداڵی داعشەکانن، بەڵام عێراق پڕۆسەی گەڕاندندوەی دەستپێکردووە.

+964صورة من منصة (شبكة):