گرافیک؛ 964+
سەندیکای شوێنەوارناسانى كوردستان:
“حەشدی شەعبی كرده‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدارى شوێنه‌وارى له گوندی شەناغە ئه‌نجامداوه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەندیکای شوێنەوارناسانى كوردستان ده‌ڵێت، كرده‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدارى شوێنه‌وارى له گوندى دێرینى شه‌ناغه‌ى سه‌ر به كه‌ركوك، له‌لایه‌ن کۆمەڵێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئه‌نجام دراوه و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جدیه بۆ سه‌ر ناسنامه‌ی مێژوویى ئه‌م ناوچه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سەندیکای شوێنەوارناسان باس له هەڵکۆڵینی نایاسایی لە شوێنێکی دێرینى ئه‌م گونده ده‌كات كه کۆمەڵێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق، لەگەڵ چەند تاکێکی ئێرانی، ئه‌نجامیان داوه و ده‌شڵێت “ئه‌م كاره ته‌نیا پێشێلكارییه‌كی ئاشكراى یاسا نیشتمانیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه به‌ڵكو هەڕەشەیەکی جیدیشه بۆ سەر شوێنەوارە دێرینه‌کان.”
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له ئه‌نجامى هه‌ڵكۆڵینه‌كه‌دا جگە لە لەناوبردنی پێکهاتە کۆنەکان و دزینی کەلوپەلی مێژوویی، هەڵکۆڵینی نایاسایی دەبێتە هۆی لەدەستدانی زانیاری بەنرخی زانستی و ناسنامە، هاتنەناوەوەی گرووپە سەربازییەکان بۆ ناو مەیدانی شوێنەوار، ئاسایشی ناوچەکە و سەربەخۆیی زانستی لێکۆڵینەوەی مێژوویی دەخاتە مەترسییەوە.
داوای لە لایەنە پەیوەندارەكان كردووە، رێوشوێنی خێرا و جددی بگرنەبەر بۆ راگرتنی ئەم هەڵکۆڵینە و لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ بابەتەکە ئەنجام بدەن و کەسانی بەرپرسیار رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بکەن و پێشنیاریش دەکات، چاودێری زیاتر لەسەر شوێنە کۆنەکان دابندرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو جۆرە وێرانکاریانە روونەدات.