لە رانیە دوو کەس لەسەر دزینی قەل و قاز دەستگیر کران
کامێرای چاودێری گرتنی
دوو کۆنەدزی قەل و قاز لە رانیە دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
وەرزی سەرمایە و خواردنی قەل و قاز تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، بەڵام نەک بەدزی وەگیرت کەون، چونکە لە کۆتاییدا هەر ئاشکرا دەبی و دەستگیر دەکرێی.
لە رانیە دوو کەس ماوەیەکی زۆر ئەو کارەیان کردووە، دواجار پۆلیس پێیزانی و قۆڵبەستی کردن.
دەرو قادر وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە سکاڵای تۆمارکرد کە بەوتەی خۆی ژمارەیەک قەڵ و قاز و پەلەوەری جۆراوجۆری لێدزراوە، دەستبەجێ پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا”.
“دوای بەدواداچوون و دەستڪەوتنی زانیاری پێویست، بەسود وەرگرتن لە تۆماری ڪامێراڪانی چاودێری، توانرا لە ماوەیەڪی ڪەمدا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (س.خ. لەدایڪبووی/1990 و (ز.ع) لەدایکبووی 1987) دەستگیر بکرێن”، دەرو قادر وای وت.
ئاشکراشیکرد، یەکێک لە تۆمەتباران خەڵکی سلێمانی و ئەوەی دیکەشیان خەڵکی رانیەیە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و دواتر دەرکەوتووە کە پێشینەی تریان هەیە لە تاوانی دزیکردن لە رانیە و قەڵادزێ.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتیشی، ئەو دوو کۆنەدزە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراون.
پێشتریش لە رانیە و قەڵادزێ چەند کەسێکی دیکە لەسەر دزینی قەل و قاز دەستگیر کراون.