سەرۆکى حکومەت لەگەڵ شاندى هەرێم کۆبووەوە....وێنە: پەڕەى فەرمى حکومەتى هەرێم
"پیشەییانە ئەرکەکانتان جێبەجێکرد"
مەسرور بارزانى ستایشى شاندى هەرێم دەکات
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى حکومەت ستایشى شاندى دانوستانکارى هەرێم دەکات و دەڵێت، پیشەییانە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە.
بەپێى راگەیەنراوى حکومەتى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆ و دیدارەکانیان لە بەغدا تایبەت بە هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
باس لەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەندامانی شاندەکە و هەموو تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە زۆر پیشەییانە و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکى حکومەت هیواى خواست دەنگدان لەسەر هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.