خێمەکە جێناهێڵێت
خاڵى یەکێک لە مانگرتووان کۆچى دوایى کرد
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
خاڵى پاکیزە حەمە ئەمین، یەکێک لە مانگرتوانى سلێمانى مرد و لە ژێر خێوەتەکە پرسەى داناوە و دەڵێت، خێمەکە جێناهێڵێت.
ئەمڕۆ، هەشتەم رۆژى مانگرتنى 12 مامۆستا و فەرمانبەرى سنوورى پارێزگاى سلێمانییە، لەگەڵ نارەحەتى و تێکچوونى تەندروستیان بەهۆى نەخواردنى خواردنەوە، خاڵى پاکیزە حەمە ئەمین، کە یەکێکە لە مانگرتوان کۆچى دوایى کرد.
ئەو مانگرتووە بەدەم گریانەوە 964ـى وت،”سەرەڕاى ئەو کۆستە گەورەیە، چونکە خاڵ باوکى دووەمە، بەڵام ئامادەنیم خێوەتەکە جێبهێڵم، چونکە ئەو خەباتەى گرتوومەتەبەر بۆخۆم نییە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح