چه‌ند دیمه‌نێك له پاشماوه‌ى ئاگرى ناو باخچه‌كان ... وێنه: شاره‌وانى گۆپاڵه.
یه‌كه‌م جاریان نییه
شاره‌وانى گۆپاڵه به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێت له ناو باخچه‌كان ئاگر ده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى گۆپاڵه له سنوورى بازیان، به‌دواى ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێت كه چه‌ند جارێكه ئاگر له‌ناو باخچه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و زیانى جۆراوجۆر به‌جێدێڵن، سه‌رۆكى شاره‌وانیش پێیوایه منداڵ و هه‌رزه‌كار بن ئه‌م كاره بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كان بن لێپرسینه‌وه‌ى تووندیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئاواره له‌تیف سابوراوه‌یی، سه‌رۆكى شاره‌وانى گۆپاڵه به 964ـى وت، له‌چاو سنوورى قه‌زاى بازیان له شاره‌وانییه‌كه‌یان زۆرترین سه‌وزایی هه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام هه‌میشه چاویان له‌سه‌ر ئه‌و باخچانه‌یه كه شاره‌وانییه‌كه‌ى خزمه‌ت و چاودێری ده‌كات.
وتیشی “جاری یه‌كه‌م نییه ئاگر له‌ناو باخچه‌كانمان ده‌كرێته‌وه و تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت كێ ئه‌و كارانه ده‌كات، بۆیه به‌دواداچوونمان ده‌ستپێكردووه بكه‌ره‌كانى ئاشكرا بكه‌ین”.
شاره‌وانى وه‌كو پێویست میلاكی نییه پاسه‌وان له ته‌واوى باخچه‌كانى سنووره‌كه‌ى دابنێت هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ پۆلیسی بازیان قسه‌یان كردووه هاوكار بن بۆ دابینكردنى پاسه‌وان، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان نه‌بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ى ئاگرده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى پێیوایه منداڵ و هه‌رزه‌كاران بن ئه‌م ئاگرانه بكه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كان بن، لێپرسینه‌وه‌ى تووندیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر منداڵانیش ئه‌و كاره‌یان كردبێت ئاماده‌م له‌گه‌ڵ خاو و خێزانه‌كانیان دابنیشم و له‌باره‌ى په‌روه‌رده‌یانه‌وه قسه و باسیان له‌گه‌ڵ بكەم”.