بەردی بناغەی دانرا

“لە بازیان نەخۆشخانەیەک 300 هەلی کار دەڕەخسێنێت”

964+

ژووری هەواڵ

لە بازیان بەردی بنا‌غەی نەخۆشخانەیەک دانرا و وەبەرهێنی پرۆژەکە دەڵێت نزیکەی 300 هەلی کار دەڕەخسێنێت.

ماوەی سێ ساڵ بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەکە دیاریکراوە و 25 تەختی دەبێت، بڕیارە ژمارەیەک پزیشکی بیانیش کە پسپۆڕییان لە نەخۆشی دەگمەن هەیە بهێندرێن بۆ نەخۆشخانەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15.9.2024، ئیسماعیل ئەحمەد ، قایمقامی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، کارکردن لە نەخۆشخانەکە دەستیپێکردووە و لەسەر رووبەری چوار هەزار و 129 مەتر دروستدەکرێت.

پزیشکێکی وەبەرهێن نەخۆشخانەکە دروستدەکات و تێچووەکەی نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلارە، بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکەش بەشێوەی خێرخوازی دابیندەکرێت.

د. هاوکار عوسمان، وەبەرهێنی نەخۆشخانەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جگە لە رەخساندنی هەلی کار، نەخۆشخانەی ئارامی تایبەت ئاستی زانستی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان بەرزدەکاتەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە رایگەیاند، “دەمانەوێت پرۆژەکانی وەبەرهێنان تەنیا لە چەقی شاردا نەبێت و بهێنرێنە قەزا و ناحییەکانیش”.

سەنتەری ئۆتیزمی بازیان: وەرن منداڵە ئۆتیزمەکانتان تۆم...

سەنتەری ئۆتیزمی بازیان: وەرن منداڵە ئۆتیزمەکانتان تۆمار بکەن