سه‌رۆكی توركیا: هه‌شت هه‌زار كه‌سمان رزگار كردووه
964+
دێسكی كوردی
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا توانیویانه هه‌شت هه‌زار كه‌س له ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی باڵه‌خانه‌كان رزگار بكه‌ن.
سه‌رۆكی توركیا ئه‌مڕۆ له وتارێكدا، كه میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، رایگه‌یاند، تیمه‌كانی رزگاركردن، تا ئێستا توانیویانه هه‌شت هه‌زار كه‌س له ژێر باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا رزگار بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، 53 هه‌زار و 317 كه‌س له رزگاركردن و دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كان به‌شدارن و كارده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، زیاتر له 5 ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی زینلێكه‌وتووان و نۆژه‌نكردنه‌وه دابین ده‌كه‌ن.
سەرلە بەیانی رۆژی دووشەمە 6ی شوبات بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 لە هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریای دا، بە پێی دواترین ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە 5000 هەزار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به هه‌زاران كه‌سیس بریندارن، جگه له‌وه‌ی به سه‌دانی دیكه‌ش له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كان بێسه‌رشوێنن و به هه‌زاران كه‌سیش له هه‌ردوو وڵات بێ ماڵ و حاڵ ماوه‌نه‌ته‌وه.