رێگای تکریت - شەرگات

12 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەهۆی قەرەباڵغی و جەنجاڵییەوە 12 ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای تکریت – شەرگات پێکیاندا کێشا، ئەوانەی تووشی رووداوەکە بوون خەڵکی قەزای شەرگاتن و بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی رۆیشتوونەتە قەزای تکریت و لە کاتی گەڕانەوەیاندا تووشی رووداوەکە بوون.

خالید عەبدوڵا، یەکێک لەو خوێندکارانەی تووشی رووداوەکە بووە بە 964ـی وت، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە تاقیکردنەوەی دەرەکی، بەهۆی قەرەباڵغیی شەقامەکەوە ئۆتۆمبێلێک لەپڕ ستۆپی گرتووە و بەهۆیەوە 12 ئۆتۆمبێلی تووشی پێکدادان کرد، لە رووداوەکەشدا جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە.

وتیشی، چەندین جار داوایان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەڵاحەددین کردووە، لە بری چوونمان بۆ تکریت، تاقیکردنەوەکانیان بۆ بهێننە قەزاکانی خۆیان، بەڵام گوێیان بۆ ناگرن.

خالید عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش دا، “ئەوانەی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن دانیشتووی سەرجەم قەزاکانی پارێزگای سەڵاحەددینن و رۆژانە روو دەکەنە شاری تکریت و ئەمەش ماندووبونێکی زۆر بە خوێندکاران دەگەیەنێت و دووریش نابن لە رووداوی هاتوچۆ”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو عومرەکارەی بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا؛ تەرمە...

ئەو عومرەکارەی بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا؛ تەرمەکەی هێنرایەوە تەکیە