چەمچەماڵ
ژنێک بەر چەقۆ درا و گیانی لەدەستدا
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
ژنێک گەیەنرایە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کە ئاسەواری چەقۆ بە جەستیەوە بوو.
شەریف رەحیم جێگری بەرێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، ”کاتژمێرێک بەرلەئێستا تەرمی ژنێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
وتیشی،”ژنەکە لەدایکبووی ساڵی 1992ە و کاتێک گەیەنرایە لای ئێمە گیانی لەدەستدابوو، ئاسەواری چەند چەقۆیەکیش بە جەستەیەوە دیاربوو.
باسی لەوەشکرد، ”دەستبەجێ تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە، بۆ ئەوەی توێکاری بۆ بکرێت، پاش کەمێکی دیکە رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر