باوکی شەهید ئەحمەد: خەممان نەما و سەرمان بەرزە

هاوڵاتیانی كەمپی دارەشەكران دڵنەوایی باوکی شەهید ئەحمەد دەدەنەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هاوڵاتیانی كەمپی دارەشەكران لە سنووری پارێزگای هەولێر چوونەتە پێشوازی تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن و دڵنەوایی باوکی دەدەنەوە.

ئەو هاوڵاتیانە دەڵێن، شەهید ئەحمەد کوڕی ئێمەیە و شەهیدی هەموو کوردستانە، خۆمان بە خەمخۆری کەسوکار و خانەوادەکەی دەزانین.

باوکی شەهید ئەحمەد قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “کە ئەو پشتیوانی و پێشوازییەی خەڵکمان بینی خەممان نەما، سەرمان بەرزە بە خەڵک و گەلەکەی خۆمان”.

ئەحمەد هێمن گەنجێکی خەڵکی کەرکوک بوو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوڕێی بۆ پشتیوانی لە شەرڤانان چووە ئەو بەشەی کوردستان و گیانی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان بەخت کرد.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هاوڵاتیان بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە تەرمی شەهید ...

هاوڵاتیان بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن دەکەن