سیانیان رۆشتوون

زانکۆی سەڵاحەدین 10 خوێندکاری دەنێرێتە ئیتاڵیا و پۆڵەندا

964+

ژووری هەواڵ

زانکۆی سەڵاحەدین لێکتێگەیشتنی واژۆ کردووە لەگەڵ ژمارەیەک زانکۆی ئیتاڵیا و پۆڵەندا بە مەبەستی ناردنی 10 خوێندکاری دکتۆرا  بۆ تەواوکردنی بەشی پراکتیکیی توێژینەوەکانیان بێبەرامبەر.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.2.2025، د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ـی راگەیاند، لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆکانی ئیتاڵیا بۆ تەواوکردنی بەشی پراکتیکی توێژینەوەکانیان، دوێنێ سێ خوێندکاری دکتۆرایان چوونەتە ئیتاڵیا و بەمنزیکانر حەوت خوێندکاری دیکەش دەنێرن.

تێچووی ئەو جۆرە خوێندنە لەو وڵاتانە ساڵانە لەنێوان چوار بۆ شەش هەزار یۆرۆیە، بەڵام ئەم خوێندکارانەی زانکۆی سەڵاحەدین پارە نادەن ئەویش بەگوێرەی ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنەی کە  تەممووزی 2023، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئیتاڵیا لەگەڵ ئەو زانکۆیانە واژۆی کردووە.

ئەو خوێندکارانەی زانکۆی سەڵاحەین، لە زانکۆی ئیسترن پیدمۆنت لە نۆڤارا-ئیتاڵیا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەو زانکۆیە، توێژینەوەکانیان دەنووسن، ئەو حەوت خوێندکارەش کە ماون بەهۆی رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزاوە گەشتەکەیان دواکەوتووە، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین وای وت.

زانکۆی سەڵاحەدین دەستی بە ئامادەکردنی بەشەناوخۆییەکا...

زانکۆی سەڵاحەدین دەستی بە ئامادەکردنی بەشەناوخۆییەکان کرد