لە هەولێر
لە ئەمڕۆوە بەشێک لە شەقامی خزمەتگوزاری 120مەتری دادەخرێت
964+
توانا نەقی
بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز بەشێک لە شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری هەولێر دادەخرێت بۆ ماوەیەکی کاتی.
هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ دووشەممە 3.2.2024 بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری لە گەڕەکی رۆشنبیری نزیک بەنزینخانەی سازین تا قوتابخانەی رۆنا دادەخرێ.
دەشڵێت، داخستنەکە بۆ ماوەیەکی کاتیەو بۆیە داوا لە شوفێران دەکەین هاتوچۆ بەم شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن تا کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆری ئاوەکە تەواو دەبێت و دوای ئەوە هاتوچۆ لەشەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.