هێشتا ورەیان بەرزە
مانگرتووەکان سوپاسی 964 دەکەن
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ دوو جار پاکیزە محەمەدئەمین، كە یەكێكە لە مانگرتووەكانی سلێمانی، نێردراوە بۆ نەخۆشخانە و بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە چارەسەری پزیشكی بۆ كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە نەخۆشی و بێتاقەتییەوە سوپاسی تۆڕی 964 دەکات.
پاکیزە محەمەدئەمین فەرمانبەری مانگرتوو بە 964 وت، ئەمڕۆ دوو جار رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە.
باسی لەوەش کرد، تۆڕی 964 رۆلێکی کاریگەریان هەبووە لە گواستنەوەی مانگرتنەکەیان و چالێنجیان کردوون بۆ مانەوەی شەوێک لەگەڵیاندا و قبوڵیان کردوە و ماونەتەوە.
پاكیزە وەك لەو ڤیدیۆیەدا بۆ 964 قسە دەكات، بێتاقەتە و دەڵێت: لە برسان و لە سەرمان خەویشمان لێناكەوێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا