وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان:

“بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە”

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە، هەرچەندە هێرشی كراوەتەسەر.

وەزارەتەكە كەمێك پێش ئێستا بڵاویكردەوە، “کاتژمێر (7:05)ی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بگەیەندرێت”.

هەروەها هاتووە، “بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت”.