بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی - وێنە: 964
شوێنێکی نوێ دیاریکراوە
شوێنی پارەدانی کارەبا بۆ خەڵکی گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی گۆڕدرا
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بنکەی وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا لە سنوری گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شار دادەخات و دەڵێت، بۆ ماوەیەکی کاتی شوێنەکە دەگوازنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2.2.2025، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بنکەی وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا لەناو هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای سەیوان، بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.
هاوڵاتییانی ئەو سنورە بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و دانی پارەی پسوڵەی کارەبا دەتوانن سەردانی بنکەی ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک محمود بەرامبەر نەخۆشخانەی فاروق.
بنکەی ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رۆژانە لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی بەدواوە تا کاتژمێر 1:00ـی دوانیوەڕۆ بەردەوام کراوە دەبێت بەڕووی هاولاتییاندا.
لەبارەی هۆکاری داخستنی بنکەی وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا لەناو هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای سەیوان، وتەبێژی کارەبای سلێمانی وەڵامی پرسیارەکانی 964ـی نەدایەوە.