هەر لیترێک 450 بۆ 500 دینارە

ناونووسین بۆ کۆبۆنی نوێی بەنزین لە خانەقین دەستیپێکرد

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

هاوڵاتیان خانەقین و دەورووبەری پەڵە بکەن و بڕۆن ناونووسی بۆ وەرگرتنی کۆبۆنی نوێی بەنزین بکەن، بۆ ئەوەی بەنزینی 500 دیناریتان لەکیس نەچێ.

لەمڕۆ یەکشەممەوە 2.2.2025 تا کۆتایی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی خانەقین لەناو شار و چەند قەزایەکی دەورووبەر، هاوڵاتیان ناونووس دەکات بۆ وەرگرتنی کۆبۆنی بەنزین بۆ ئەمساڵی 2025 .

ئەندازیار سەرمەد خەلیل بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتییەکانی خانەقین بە 964ـی  وت، “لە ماوەی ئەم 26 رۆژەدا مامەڵەی هەموو هاوڵاتیان رایی دەکرێت و بەپێی ئەلف و بێی ناوەکانیان، بەسەر چوار کۆمەڵەدا دابەش کراون، بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی قەرەباڵغی، هەر کۆمەڵەیەک شەش رۆژی بۆ دانراوە”.

“بۆ وەرگرتنی کۆبۆنی نوێ، دەبێت داواکار کۆپییەک لە (ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەی کە بەناوی خۆی بێت، کارتی زانیاری، کارتی نیشتیمانی) بهێنێت لەگەڵ زانیارییەکانی سەر کۆبۆنە کۆنەکەی”، سەرمەد خەلیل وای وت.

ناونووسین بۆ وەرگرتنی کۆبۆنی نوێی بەنزین لە خانەقین و جەلەولا و سەعدییە و قەرەتەپە، بەپێی شوێنی جوگرافی کەسەکە دەکرێت و بەپێی ئەم کۆبۆنە، هاوڵاتیان هەر هەشت رۆژ جارێک دەتوانن 50 لیتر بەنزین لە وێستگە حکومی و ئەهلییەکان وەربگرن، بۆ هەر لیترێکیش 450 بۆ 500 دینار دەدەن، کە ئەو بەنزینە لە دەرەوە و لە بازاڕی رەش، لیتری بە هەزار دینار دەست دەکەوێ.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەنزینی سەر شەقامەکان فریادڕەس و بارگرانی خانەقینییەک...

بەنزینی سەر شەقامەکان فریادڕەس و بارگرانی خانەقینییەکانە 

شۆفێرانی خانەقین ئەمڕۆ کۆبۆنی بەنزینیان بۆ نوێ دەکرێت...

شۆفێرانی خانەقین ئەمڕۆ کۆبۆنی بەنزینیان بۆ نوێ دەکرێتەوە