"لە دوو ساڵ و نیودا تەواو دەبێت"

خەڵکی کەرکوک چاوەڕێی 3000 هەلی کارن؛ پاڵاوگەیەکی نەوت بۆیان دەڕەخسێنێت

964+

شۆڕش قادری

پڕۆژەی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت لە کەرکوک جێبەجێ دەکرێت و بەکردنەوەی سێ هەزار هەلی کار بۆ خەڵکی شارەکە دەڕەخسێنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.2.2025 رۆژنامەی سەباح لەزاری عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری تەکنیکی بڵاویکردەوە، “پڕۆژەکە لەسەر رووبەری 976 دۆنم زەوی لە نزیک کۆمپانیای غازی باکوور دروست دەکرێت و لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا تەواو دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکردنەوەی پاڵاوگەکە، سێ هەزار هەلی کار بۆ خەڵکی شارەکە لە پسپۆڕییە جیاوازەکان دەڕەخسێنرێت.

عەلی حەمادی ئاشکراشیکردووە، پاڵاوگەکە توانای بەرهەمهێنانی 70 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا دەبێت.

ئاگر لە پاڵاوگەیەکى رێگاى هەولێر-کەرکوک کەوتەوە

ئاگر لە پاڵاوگەیەکى رێگاى هەولێر-کەرکوک کەوتەوە

رەوشی بیرە نەوتەکانی کەرکوک باش نییە

رەوشی بیرە نەوتەکانی کەرکوک باش نییە