دیمەنی سووتانی یەکێک لە دارەکان ... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای گوندی لێرێ.
هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوە
بەم چله‌ى زستانە ئاگرێك دارى ته‌مه‌ن 100 ساڵى له گوندى لێرێ سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ ئاگرێك له سنوورى گوندى لێرێ سنوورى ناحیه‌ى شێروان مه‌زن كه‌وته‌وه، هه‌رچه‌نده زوو كۆنتڕۆڵكرا، به‌ڵام زیانى خۆى به‌جێهێشت، به‌تایبه‌یش له ژماره‌یه‌ك دارى ته‌مه‌ن گه‌وره.
ئیبراهیم سه‌عید لێری دانیشتوانى گونده‌كه، به 964ـى وت نازانن هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه چییه به‌ڵام باش بوو زوو كۆنتڕۆڵكرا.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ناو چله‌ى زستانداین و سنوورى ئێمه‌ش زۆر سارده ئاگر له‌خۆیه‌وه ناكه‌وێته‌وه بۆیه گومان ده‌كه‌ین كه‌سێك به‌مه‌به‌ستى چا لێنان و نان خواردن ئاگرى كردبێته‌وه و له‌ده‌ستى ده‌رچووبێت”.
خەڵکی گوند و بەتالیۆنی ژینگەی شێروان مەزن، هیممه‌تیان كرد و زوو ئاگره‌كه‌یان کۆنتڕۆڵ کرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك دارى به‌ته‌مه‌ن به‌هۆى ئه‌م ئاگره‌وه سووتاون كه تیایاندایه ته‌مه‌نى 100 ساڵ ده‌بێت.