ئامارى نوێی ته‌ندروستى
له دهۆك رۆژانه پێنج شوێن به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان داخراون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆك ئامارى نوێی هه‌فته‌ى رابردووى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه رۆژانه به‌به‌رده‌وامى پێنج شوێن به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رنێمایه‌كانیانه‌وه داخراون.
ئاماره‌كه هی حه‌وت رۆژه له‌مه‌وبه‌ره له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شوێنكار داخراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌دانه‌كانیان بۆ هه‌زار و 13 شوێنكار ئه‌نجامداوه و 30 شوێنكاریشیان سزاداون، ئاگاداریشان ئاڕاسته‌ى 181 شوێنكار كردووه و رێنمایشیان به 52 شوێنى دیكه داوه.
له‌م ماوه‌یه‌دا لیژنه‌كانى چاودێری ته‌ندروستى بازاڕ پشكنینى هیچ جۆره ماده‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵام له ئه‌نجام سه‌ردانه‌كانیان له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌ك تۆن و 31 كیلۆگرام ماده‌ى به‌سه‌رچوودا گرتووه و هه‌مووشیان له‌ناو بردوون.