دیمهنێكى كاتى كۆكردنه‌وه‌ى یه‌كێك له سه‌گه بێلانه‌كانى قه‌زاى دوبس... وێنه: شاره‌وانى دوبس.
به تۆڕێكی نه‌رم كۆیانده‌كاته‌وه
دوبز وه‌كو كه‌ركوك ناكات سه‌گه بێلانه‌كان بكوژێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قه‌زاى دوبز، پێچه‌وانه‌ى كه‌ركوك كه پارێزگایه‌تى، سه‌گه بێلانه‌كان به هێواشى و به تۆڕێكی نه‌رم كۆیانده‌كاته‌وه، له كاتێكدا كه‌ركوك به پشت به‌ستن به رێنمایی و یاساییه‌كى تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه پێدانى ژه‌هر و چه‌كى تاپڕ به‌كارده‌هێنێت و به مردوویی كۆیانده‌كاته‌وه.
له قه‌زاى دوبز، شاره‌وانى هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه، به‌ڵام به‌پێی رێنمایی و راسپارده‌كانى قایمقامییه‌ت نابێت له‌كاتى كۆكردنه‌وه‌یان سه‌گه‌كان ئه‌زیه‌ت بدرێن.
ئیبراهیم عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت به 964ـى وت، ته‌نانه‌ت ئه‌و تۆڕه‌ى سه‌گه بێلانه‌كانى پێ كۆده‌كرێته‌وه له ته‌لى ئاسن دروست نه‌كراوه به‌ڵكو ماده‌یه‌كی نه‌رمه.
وتیشی “هه‌ڵمه‌ته‌كه ماوه‌ى 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت چونكه سه‌گى بێلانه له سه‌نته‌رى قه‌زاكه‌مان زۆره”.
“له‌هه‌ر گه‌ڕه‌كیێك نزیكه‌ى 20 سه‌گى بێلانه‌ى لێیه ته‌نیا ئه‌وانه‌ى له‌ناو بازاڕیش ده‌بیندرێن زیاتر له 50 دانه ده‌بێت” ئه‌مه‌ش قسه‌ى ئیبراهیمه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له رابردوودا زۆر حاڵه‌تى په‌لاماردانى سه‌گ به‌تایبه‌تیش بۆ منداڵان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن هه‌م هاوڵاتیانى قه‌زا له مه‌ترسی سه‌گه‌كان دوور ده‌خه‌نه‌وه، هه‌میش له‌كاتى كۆكردنه‌وه‌یان پارێزگارى له گیانى ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌كه‌ن و وەکو کەرکوک نایانکوژن.
ئه‌و تیمانه‌ى خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه‌كانن، هی شاره‌وانین و بڕیاریشه كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ كه كۆیان ده‌كه‌نه‌وه بیاننێرن بۆ ئه‌و شوێنه تایبه‌ته‌ى كه له سنوورى ناحیه‌ى له‌یلان بۆ سه‌گه بێلانه‌كان دروستكراوه.
پێشتر، محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى ناحیه‌ى پردێ بۆ 964 نایشاردۆته‌وه كه ئه‌وان له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه كه چه‌ند كارمه‌ندێكی شاره‌وانیشیان له‌گه‌ڵه، سه‌گه به‌ڕه‌ڵاكان له شوێنێك كۆناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌ڵێت ژه‌هر خواردیان ده‌كه‌ن.
وتیشی “به‌هۆى نه‌بوونى شه‌ڵته‌ر یاخود شوێنێكی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌یان له ناحیه‌كه‌یاندا هه‌ر له سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌ته‌كه به پێدانى ژه‌هر له‌ناوبران”.
به‌پێی یاسایه‌ك به ژمارە 48 له‌ساڵى 1968 بۆ له‌ناوبردنى سه‌گى به‌ڕه‌ڵا له عێراق ده‌ركراوه، كه له ماده‌ى چواره‌می ئه‌م یاسایه، ئاماژه به له‌ناوبردنى ئه‌م جۆره سه‌گانه كراوه كه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیانى مرۆڤ، له‌ناوبردنه‌كه‌شیان له‌رێگه‌ى كوشتنه‌وه‌یه به‌هه‌ر شێوازێك بێت.
له‌ماده‌ى شه‌شه‌مى ئه‌م یاسایه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه پێویسته دواى له‌ناوبردنیان له شوێنێكی دوور بسوتێندرێن.
به‌پێی رێنماییه‌كى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م یاسایه داندراوه، له‌ناوبردنى سه‌گى به‌ڕه‌ڵا له‌رێگه‌ى ژه‌هر پێدانه‌وه به گونجاو زاندراوه.