كچێكی سنوورى چه‌مچه‌ماڵ چاڵێنجتان ده‌كات
به‌قسه‌ى “رۆزا مه‌عروف” بكه‌ن ژینگه‌تان پاك و جوانتر ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كچێكی نۆ ساڵانى سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، چاڵێنجى هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه بۆ گه‌شت و سه‌یران ده‌چنه ده‌ره‌وه، شوێنه‌كانیان به پاكی به‌جێبهێڵن، چونكه ئه‌و شوێنه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌م بۆى چووه، پاشماوه‌یه‌كی زۆرى سه‌یرانكارانى لێ به‌جێماوه.
“رۆزا” كچى مه‌عروف مه‌جیدى سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده‌یه بۆ پاراستنى ژینگه، ئه‌م ئێواره‌یه بۆ گۆڕینی جه‌وێك له‌گه‌ڵ باوكی‌دا چوونه‌ته نزیك ده‌ربه‌ندى بازیان كه شوێنێكی گه‌شتیارییه، به‌ڵام كه ده‌بینن شوێنه‌كه پڕه له پاشماوه‌ى سه‌یرانكه‌ران، به‌ر له‌وه‌ى پاشماوه‌كانیان كۆبكاته‌وه، په‌یامێك بۆ هاوڵاتیان ده‌نێرێت.
مه‌عروف، به 964ـى وت “ئه‌و شوێنه‌ى بۆى چوون، به‌هۆى زۆرى پاشماوه‌كان هیچ مه‌جالێكی نه‌مابوو لێی دابنیشین بۆیه رۆزا به پێویستى زانى له‌م گرته ڤیدیۆیه‌دا ده‌ربكه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوڵاتیان چاڵێنج بكات”.
رۆزا مه‌عروف، له پۆلی سێی بنه‌ڕه‌تییه، له ته‌مه‌نى چوار ساڵییه‌وه تاوه‌كو ئێستا كه ته‌مه‌نى نۆ ساڵانه، ساڵانه به گوێره‌ى ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى له رۆژى له‌دایكبوونیدا نه‌مامیان بۆ چاندووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، له‌سه‌ر ده‌مى كۆڕۆناش به گرته ڤیدیۆی جیاوازه‌وه به خه‌ڵكی ده‌وت “ئاگادارى ته‌ندروستى خۆتان بن و خۆتان به پارێزراوى بهێڵنه‌وه”.