توشی رووداوى هاتوچۆ بوبوو
له بارزان ده‌م و ددانى بزنێكی كێوى چاككرایه‌وه و دوو هه‌فته چاره‌سه‌ریان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له بارزان، بزنێكی كێوى ماوه‌ى دوو هه‌فته له ژێر چاودێری ته‌ندروستى دابوو، چونكه به‌هۆى رووداوى هاتوچۆوه لایه‌كى شه‌ویلاگی شكابوو و دواتر ره‌وانه‌ى ناو سروشت كرایه‌وه.
رووداوى هاتوچۆكه له نزیك ده‌روازه‌ى زێتى سنوورى قه‌زاى سیده‌كان رووی‌دابوو، كه هه‌رێمی كوردستان به وڵاتى توركیا ده‌به‌ستێته‌وه.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیاری و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان، به 964ـى وت، بزنه‌كه ته‌مه‌نى دووساڵان بوو به‌هۆى شكانى شه‌ویلاگییه‌وه ته‌ندروستى زۆر خراپ بوو، به‌ڵام دواى چاره‌سه‌ركردن گه‌ڕاندیانه‌وه ناو سروشت.
وتیشی “له هه‌ولێر لەرێگەی نه‌شته‌رگه‌رى پلاتین بۆ ده‌م و ددان و شكاویه‌كه‌ى شه‌ویلاگی داندرا و دوو هه‌فته‌ش له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستى دابوو تاوه‌كو به‌ته‌واوى چاكبووه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه به‌تالیۆنه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه قۆناغه‌كانى خراپی ته‌ندروستى و نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كردن و دواجاریش كه ره‌وانه‌ى ناو سروشتى ده‌كه‌نه‌وه، پیشان ده‌دات.