ئەمڕۆ لە ئەمریكا كەوتەخوارەوە

هۆكاری كەوتنی فڕۆكەكەی فیلادلفیا ئاشكرا كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فڕۆكەیەك لە شاری فیلادلفیای ئەمریكا كەوتە خوارەوە، سەرچاوەكانی هەواڵیش هۆكاری كەوتنەكەی بۆ بوونی بوتڵی ئۆكجسین لە ناو فڕۆكەكەدا دەگەڕێننەوە.

میدیاكانی ئەمریكا ئەمڕۆ شەممە بڵاویانكردەوە (شەوی رابردوو بە کاتی کوردستان)، فڕۆكەیەك لە فیلادلفیا كەوتووە و شەش كەسی هەڵگرتبوو.

ئیدارەی فڕۆكەوانیی فیدراڵی و كۆمپانیای جیت ریسكیۆ ئێر ئەمبۆلانس بە میدیاكانیان راگەیاندووە، شەش كەس لە ناو فڕۆكەكە بوون، چوار كەس لە تیمی فڕۆكەوانی و نەخۆشێك و یاوەرێكی.

ئاماژەیان بەوەش داوە، لە جۆری Learjet 55 بووە.

وتەبێژ بە ناوی كۆمپانیای چای گۆڵد رایگەیاند، نەخۆشەكە منداڵێكی مەكسیكی بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر هاتبووە ئەمریكا و لە رێگەدابوو بۆ گەڕانەوە.

فڕۆكەكە جۆرێكی بچووك بوو، ئەمڕۆ شەممە 1.2.0205 لە نزیك بنكەی رۆزڤلت مۆڵ لە باكووری رۆژهەڵاتی فیلادلفیا لە پێنسلڤانیا كەوتە خوارەوە و ئاگرێكی گەورەی لێكەوتەوە، تا ئێستاش چارەنووسی شەش كەسەكە یەكلانەكراوەتەوە، كە لە ناویدا بوون و بە ئەگەری زۆریش كەسیان رزگاریان نەبووە.

ئەمە دووەم رووداوی كەوتنی فڕۆكەیە لە ماوەی سێ رۆژدا لە ئەمریكا، دوای بەریەككەوتنی فڕۆكەیەكی مەدەنی و كۆپتەرێك لە نزیك فڕۆكەخانەی رۆناڵد ریگەن لە واشنتن لە رۆژی 30.1.2025.

هەروەها سەرەتای مانگی رابردووش فڕۆكەیەكی بچوك هەر لە ئەمریكا كەوتە خوارەوە.

لە واشنتن بە رووداوی فڕۆکە 18 کەس گیانیان لەدەستداوە

لە واشنتن بە رووداوی فڕۆکە 18 کەس گیانیان لەدەستداوە